ئاسۆی شێخ تەها بۆچی ڕای کردوە بۆ هەولێر

دوای ئەوەی باڵی باڤڵ طاڵەبانی و دەزگای زانیاریەکەی گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کەئاسۆی شێخ طە ژێربەژێر کۆنتاکتی تەواوی لەگەڵ پارتی و ڕێبەر ئەحمەدی وەزیری ناوخۆ دروستکردوە .
لەبەرئەوەی هەرچی دامەزراندن و گواستەوەیەک لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەیە تەنها بۆ ئاسۆ و پارتیەکانی سلێمانی کراوە .
پاشان چەندین جار لەکاتی تەواوبونی دەوامی فەرمی ڕۆیشتۆتە هەولێرو دانیشتنی لەگەڵ . پارستن ئەنجام داوە .
ماوەی یەک ساڵە باڤڵ تیمێکی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و چاودێری کردنی ئاسۆ داناوە . بەبێ ئەوەی قوبادی براشی بەو چاودێریە بزانیت ئەرکیان کۆکردنەوەی زانیاری بوە لەسەر جمو جۆڵەکان و سەرچاوەی دزی و داهاتی ئاسۆ .
تیمەکەی باڤڵ هەمو شتێکیان بۆ باڤڵ یەکلاکردەوە .
و بڕیاریان دا قوباد ئاگادارکەنەوە لەکاتێکی گونجاودا ئاسۆ دورخەنەوە بۆ ئەوەی وەک چەتۆ ساڵح و ئەژی ئەمین ڕانەکاتە هەولێر .
ئەوە بوو ڕۆژی ٦ / ٧ بەیانوی خانەنشینبونی هەندێ مدیر عامی یەکێتی لە وەزارەتی ناو خۆ .. قوباد لیستێکی گۆڕانکاری ئامادە کردو بە لوا سالار ڕاگری کۆڵێژی پۆلیسی سلێمانی لەدوا نیوەڕۆی ئەوڕۆژەدا و لەکۆتایی دەوامدا خستیە بەردەست وەزیری ناوخۆ .
ڕێبەر ئەحمەد سەرنجی ناوەکان ئەداو ئەبینێت ناوی ئاسۆی تیایە .. ناڵێت نایکەم بەڵام ئەڵێت من ئەمر بۆ ئێوە دەرناکەم چونکە ئێوە پێشتر ئەمرەکانی منتان جێبەجێنەکردوە .
لوا سالاریش بەعاقڵی لەمەوزوعەکە تێئەگات و بۆ ئێوارەکەی ئەگاتەوە سلێمانی ڕێک بە باڤڵ ڕائەگەیەنرێت کە وەزیری ناوخۆ ئامادە نیە داواکاریکە جێبەجێبکات .
مەبەستەکەش ئاسۆیە .
باڤڵ زۆر توڕەئەبێت و پەیەیامێک بۆ ئاسۆ ئەنێرێت ئەڵێت بچێتەوە بۆدەوام خۆمەچم بەدوای سەیارەیا ڕایەکێشم .
لە ۷ /٧ ئاسۆ نەیوێراوە بچێتەوە دەوام پۆلیس بەرەڵاکراوە .
و ئاسۆش لەترسی باڤڵ کونەمشکی لێبۆتە قەیسەری چۆتە هەولێر بەناوی نەخۆشیەوە .
بەڵام درۆیەو هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە .
پەیجی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بەدەست کوڕەکەی ئاسۆ خۆیەوەیە و خۆیان ئەو بەیاننامە بێسەروبەرەیان بڵاوکردۆتەوەو دورە لەڕاستیەوە .
ئاسۆ پارەیەکی زۆری هەیەو دایان پەیجی سۆشیال میدیای هەیە و دەیان پەیامنێری پەیجەکانی کرڕیوە .
پەیجی
چاوی سێیەم
جاڕ
بۆمب
بنکۆڵ
هێزەکانی ناوخۆ
چەندینی تر هی ئاسۆن
دەیان پەیامنێری
پەیجی خۆر
کچەکەی کەژاڵ ( ژولیا )
دبلۆماتیکی کڕیوە